حەواڵەكردنی نێودەوڵەتی

بانکی میسکى ئیسلامی هاوبەشی متمانەپێکراوی ئێوەیە بۆ حەواڵەكردنی نێودەوڵەتی

حەواڵەكردنی نێودەوڵەتی

ناردن و وەرگرتنی پارە بە سەلامەتی و کارا: حەواڵەكردنی پارەی نێودەوڵەتی لە بانکی میسکی ئیسلامی چارەسەرێکی سەلامەت و خێرا بۆ گواستنەوەی پارە لە سنوورەکانەوە دابین دەکات، لەگەڵ پابەندبوونی تەواو بە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی گونجاو لەگەڵ بەها ئیسلامییەکان.

سوودە سەرەكیەكان

: ئاسایش: دڵنیابە پارەکانت بە ڕێوشوێنی ئەمنی بەهێز پارێزراون.

کارایی: ئەزموونی حەواڵەكردنی نێودەوڵەتی خێرا و متمانەپێکراو.

. پابەندبوون بە شەریعەت: خزمەتگوزارییەکانمان بە وردی داڕێژراون تاكو هاوتابێت لەگەڵ بنەما ئیسلامییەکان بۆ مامەڵەی دارایی.

بەها گونجاوەکان: چێژ لە خزمەتگوزارییەکانی بانکی وەربگرە کە لەگەڵ بەها ئیسلامییەکان بگونجێت

چۆنیەتی حەواڵەكردنی پارەی نێودەوڵەتی لە بانکی میسکی ئیسلامی

1- پێشکەشکردنی داواکاری حەواڵەكردن: کڕیار داواکاری حەواڵەكردنی پارەی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات لە رێگای سەردانیكردنی یەکێک لە لقەکانی بانکەكە یان لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی بانکی ئەلیکترۆنی (ئەگەر بەردەست بێت).

2- لێكۆڵینەوە لە ناسنامەی کڕیار: بانكەكە لێكۆڵینەوە لە ناسنامەی كڕیارەكە و بەڵگە نامە پێویستەكان دەكات بەپێی رێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان بۆ بەرنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر

3- دەستنیشانكردنی ووردەكاریەكانی حەواڵەكردن: کڕیار دەبێت وردەکارییەکانی حەواڵەكردنەكە دیاری بکات، لەوانەش بڕی حەواڵەكردنەكە، دراوی مەبەست، و داتاكانی سودمەند (ناو، ژمارەی ئەکاونت، بانکی سودمەند، هتد).

4- دڵنیابوون لە مەرجە یاساییەکان: بانکەكە لێكۆڵینەوە لەوە دەكات كە حەواڵەكە هاوتەریبە لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی، وەک ئەوەی تێوە نەگلابێت لە مامەڵەی ڕیبا یان کارە نایاساییەکان.

5- جێبەجێكردنی حەواڵەكە: حەواڵەكردنەكە بە بەکارهێنانی تۆڕە بانکییە نێودەوڵەتییەکان وەک swift یان تۆڕەکانی تری بانکی ئیسلامی ئەنجام دەدرێت. بانکەكە دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە پرۆسەکە بە خێرایی و بە شێوەیەکی کارا تەواو دەبێت.

6- رسوماتی خزمەتگوزاری: بانکەكە رسوماتی خزمەتگوزاری بۆ حەواڵەكردنەكە دەسەپێنێت و ئەم کرێیە دەبێت شەفاف بێت و پێشوەختە بە کڕیار ڕابگەیەنرێت. بانکە ئیسلامییەکان خۆیان لە وەرگرتنی سوودی ڕیبا بەدوور دەگرن

سوودەکانی حەواڵەكردنی پارەی نێودەوڵەتی لە بانکی میسکی ئیسلامی

پابەندبوونی خێرا بە شەریعەتی ئیسلامی: حەواڵەكان بە پابەندبوون بە یاسای شەریعەت جێبەجێ دەکرێن، ئەمەش گەرەنتی ئەوە دەكات كە مامەڵەكان شەرعی و حەڵاڵن.

خێرایی و کارایی: بانكەكە دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە حەواڵەكان بە خێرایی و بە شێوەیەکی کارا تەواو دەبن، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و تۆڕەکانی بانکی نێودەوڵەتی متمانەپێکراو

شەفافیەت: بانکەکە زانیاری ڕوون دەدات سەبارەت بە رسوماتی خزمەتگوزاری و هەر تێچوونێکی زیادە ، ئەمەش گەرەنتی ئەوە دەدات هیچ رسوماتێكی شاراوە نییە.

سەلامەتی: بانکەکە تەکنەلۆژیای ئاسایشی مۆدێرن بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی مامەڵە داراییەکان و دڵنیابوون لەوەی پارەکە بە سەلامەتی دەگاتە دەستی سودمەند.

ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی حەواڵەكردنی دارایی نێودەوڵەتی

ناسنامەی کڕیار: پاسپۆرتێکی کارا یان ناسنامەی نیشتمانی.

وردەکارییەکانی سودمەند: ناوی تەواو، ژمارەی ئەکاونت، ناوی بانک، ناونیشانی بانک، کۆدی SWIFT یان IBAN.

هۆکاری حەواڵەكردنەكە: ڕوونکردنەوەی ئامانجی حەواڵەكردنەكە (وەک پێدانی کرێی خوێندن، هاوردەکردنی کاڵا، هتد)

هەنگاوە ڕێکارەکان

سەردانی لق بکە یان خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی بەکاربهێنە

. کڕیار دەتوانێت سەردانی لق بکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری حەواڵەكردن.

پرَكردنەوەی فۆڕمی حەواڵەكردن: فۆڕمی حەواڵەكردن بە زانیارییە پێویستەکان پڕدەکرێتەوە و لەگەڵ بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش دەکرێت.

پێدانی رسوماتی خزمەتگوزاری: کڕیار ئەو رسوماتی خزمەتگوزارییە دەدات کە پێویستە بۆ حەواڵەكردنی بڕە پارەکە.

دڵنیابوونەوە لە حەواڵكردنەكە وەربگرە: كڕیار دڵنیایی پێدەدرێت لە جێبەجێكردنی حەواڵەكە، ژمارەی حەواڵەكردنەكە و ووردەكاری پڕۆسەكە لەخۆدەگرێت.

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە