پەیوەندی وەبەرهێنەرەكان

پەیوەندی وەبەرهێنەرەكان

پەیوەندی وەبەرهێنەرەكان: پەیوەندی وەبەرهێنەران لە بانکی ئیسلامی میسک نوێنەرایەتی یەکێک لە بەشە گرنگەکانی بانکەکە دەکات، چونکە ئامانجی دروستکردن و بەهێزكردنی متمانە و شەفافیەتە لە نێوان بانکەكە و وەبەرهێنەران.
ئەم بەشە بەرپرسیارە لە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ وەبەرهێنەران و پێدانی زانیاری دروست و متمانەپێکراو سەبارەت بە ئەدای دارایی بانکی و پلانەکانی داهاتوو

پەیوەندی وەبەرهێنەران لە بانکی میسکی ئیسلامی

1- پەیوەندی شەفاف و بەردەوام:
ڕاپۆرتی دارایی خولیی: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دارایی چارەکە ساڵ و ساڵانە کە ئەدای بانکەكە ڕوون دەکاتەوە و ولیستە داراییەکانی وەک باڵانسی گشتی، لیستی داهات و لیستی لێشاوی پارە لەخۆدەگرێت.
كۆبونەوە خولیەكان: ڕێکخستنی کۆبوونەوەی خولیی لەگەڵ وەبەرهێنەران، لەوانەش کۆبوونەوەی گشتی ساڵانە و کۆبوونەوەی شەفافیەت، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەبەرهێنەران.

2- ئاشکراکردنی دارایی:
ئاشکراکردنی ئەنجامە داراییەکان: بڵاوکردنەوەی ئەنجامە داراییەکان و داتا گرنگەکانی پەیوەست بە قازانج و زەرەر و سیاسەتی دارایی و بڕیارە ستراتیژییەکان.
پابەندبوون بە پێوەرەکانی شەریعەت: دڵنیابوون لەوەی کە هەموو چالاکییە داراییەکان و ئاشکراکردنەکان لەگەڵ بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامیدا یەکدەگرنەوە، لەوانەش پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لەسەر ئەو چالاکیانەی پابەندن بە شەریعەتەوە.

3- پەیوەندییەکی کاریگەر
چەندین کەناڵی پەیوەندی: بەکارهێنانی ئامرازی جیاواز بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ وەبەرهێنەران، وەک ئیمەیڵ، هەواڵنامە، ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا.
فەرمانگەکانی پەیوەندی وەبەرهێنەران: دابینکردنی ئۆفیس یان تیمی تایبەتمەند بۆ پەیوەندییەکانی وەبەرهێنەران کە دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و پشتگیری.

4- پێشكەشكردنی زانیاری ستراتیژی
پلانی ستراتیژی: بەشداریكردن لە پلانە ستراتیژییەکانی بانکەكە و چاوەڕوانییەکانی داهاتوو لەگەڵ وەبەرهێنەران، ئەمەش وایان لێدەکات لە دیدگا و ئامانجە درێژخایەنەکانی بانکەکە تێبگەن.
مەترسی و دەرفەتەکان: پێشکەشکردنی شیکارییەکانی ئەگەری مەترسییەكان و دەرفەتەکانی داهاتوو کە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر ئەدای بانکەكە.

5- شەفافیەت لە حوکمڕانیدا:
پێکهاتەی کارگێڕی: ڕوونکردنەوەی هەیکەلی کارگێڕی و حوکمڕانی باش، لەوانەش دەستەی کارگێڕی و لیژنە جۆراوجۆرەکان و چۆنیەتی بڕیاردان.
سیاسەت و ڕێکارەکان: ئاشکراکردنی ئەو سیاسەت و ڕێکارانەی کە بانکەكە پەیڕەوی دەکات بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ستانداردە یاسایی و شەرعییەکان.

6- مامەڵەكردن لەگەڵ پرسیار و سكاڵاكان: سیستەمێکی تایبەت بە سکاڵا و پرسیار: بوونی سیستەمێکی کاریگەر بۆ وەرگرتن و صارەسەركردنی پرسیار و سکاڵاکانی وەبەرهێنەران بە خێرایی و کاریگەرانە.
وەڵامدانەوەی دەستبەجێ: دڵنیابوون لە وەڵامدانەوەی خێرا و کاریگەر بۆ هەموو ئەو پرسیار و نیگەرانیانەی کە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە خرونەتەڕوو.

7- ڕاپۆرتی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی: بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی (ESG): ئاشکراکردنی دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بانکەكە و چۆنێتی کاریگەری ئەرێنییان لەسەر کۆمەڵگا
بەردەوامیی ژینگەیی: پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لەسەر پراکتیزە بەردەوامەکان و هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژینگە. حوکمڕانی باش: پابەندبوون بە بنەماکانی حوکمڕانی باش و دەستەبەرکردنی شەفافیەت و دەستپاكی لە هەموو کارەکاندا.

8- کۆنفرانس و سیمینارەکان:
بەشداریکردن لە کۆنفرانسە داراییەکان: بەشداریکردنی بانکەكە لە کۆنفرانسە داراییە جیهانی و ناوخۆییەکان بۆ پێشکەشکردنی دیدێکی ڕوون بۆ ئەدای دارایی و ڕەوتەکانی داهاتوو
ڕێکخستنی چالاكیە تایبەتەکان: ڕێکخستنی چالاكیە تایبەتەکان بۆ وەبەرهێنەران بۆ پێدانی زانیاری نوێ و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.

9- ڕاپۆرتی ساڵانە: هەموو ئەو زانیاریانەی پەیوەستن بە ئەدای دارایی و چالاکییەکانی شەریعەت و دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە ڕاپۆرتە ساڵانەیەکاندا بخەنە ڕوو کە لەبەردەستی وەبەرهێنەراندان.

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە