هەلی دامەزراند

بانكی میسكی ئیسلامی

بەخێربێن بۆ پەیجی دامەزراندنی بانکی میسکى ئیسلامی. شانازی دەکەین کە بەشێکین لە سیستەمی بانکی ئیسلامی، ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی ناوازە کە لە گەڵ بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامی یەكدەگرنەوە. ئێمە پێمان وایە کە کارمەندەکانمان گەورەترین سەروەت و سامانمانن و ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنە کە هاندەری داهێنان بێت و پشتگیری لە گەشەپێدانی پیشەیی بکات.

هەلی دامەزراندنی بەردەست

ئێمە هەمیشە بەدوای بەهرەمەندی نوێدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیمەکەمانەوە بکەن

لینکی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندن- چۆنیەتی پێشکەشکردن

ئێمە هەوڵدەدەین پرۆسەی پێشكردنەكەمان ئاسان و سادە بێت. دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ هەریەکێک لەو کارانەی کە بەردەستن بە پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە ئەلیکترۆنیەی خوارەوە: لینکی پێشكەشكردنەكە.

بەرنامەی ڕاهێنان و پەرەپێدان

لە بانکی میسكی ئیسلامی باوەڕمان بە گرنگی وەبەرهێنان لە کارمەندەکانمان هەیە. ئێمە کۆمەڵێک بەرنامەی ڕاهێنان و پەرەپێدانی بەردەوام پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پیشەکەت، لەوانە:

بەرنامەی ئاڕاستەكردن و ڕێنمایی پیشەیی

خولی ڕاهێنان لەسەر شەریعەتی ئیسلامی و بانکی ئیسلامی

وۆرک شۆپ لە پەرەپێدانی تواناکانی کەسی و سەرکردایەتی

ئێمە گرنگی بە خۆشگوزەرانی کارمەندەکانمان دەدەین و کۆمەڵێک ئیمتیاز و سوودیان بۆ دابین دەکەین:

1- بیمەی تەندروستی
2- گەرەنتی کۆمەڵایەتی
3- پشوو بەبێ‌ لێبڕینی موچە
4- پاداشتەكانی كاركردن

چیرۆكەكانی سەركەوتن و بڕوانامەكان

گوێ لە چیرۆکی سەرکەوتنی کارمەندەکانمان بگرن و لەگەڵمان بن لە گەشتی سەرکەوتن

پرسیارە باوەكان

دەتوانیت بە چوونە ژوورەوە بۆ ئەکاونتی تایبەتی خۆت لە ماڵپەڕەکەماندا بەدواداچون بۆ حاڵەتی داواكاریەكەت بكەیت.

پڕۆسەی دامەزراندن لەلای ئێمە، پێشكەشكردنی داواكاری، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی، چاوپێكەوتن و پشكنینی پێشینەی پیشەیی لەخۆ دەگرێت.

دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی

ئێمە پابەندین بە بەشداریکردن لە کۆمەڵگاکانمان لە ڕێگەی کۆمەڵێک دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە کە بایەخ بە پەروەردە و تەندروستی و ژینگە دەدەن.

پەیوەندیمان پێوەبكەن

پرسیارتان هەیە؟
لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:

ئیمەیڵ

recruiting@miskbank.iq

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە