هۆشیاری بانکی

ئێمە لەگەڵ ئێوە لە جیهانی داراییدا بەرەو پێشەوە دەڕۆین

بەخێربێن بۆ بەشی هۆشیاری بانکی لە ماڵپەڕەکەمان. لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین زانیاری و ئامۆژگاری پێشکەش بکەین کە یارمەتیت دەدات لە بنەماکانی کارەکانی بانکی تێبگەیت و پارەکەت بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەببەیت.

پێناسەی خزمەتگوزاریە بانكیەكان

رێنوێنی پاراستنی كڕیارانی بانكەكە

بنەما بانكیەكان

ئەكاونتی بەردەوام ئەکاونتێکی بێ قازانج نەویستە، ئەم جۆرە ئەکاونتە لە دراوە سەرەكیەكاندا دەکرێتەوە کە لە عێراقدا بەردەستە، لەگەڵ ئەگەری دەرکردنی دەفتەری چەکی پارە. ئەم ئەکاونتە بە نەرمی و ئاسانی ئەنجامی دانان و راكێشانی پارە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەناسرێتەوە، جگە لە ئەنجامی راكێشانی ئاشكرا، هەروەها کڕیار لە کاتی کردنەوەی ئەژمێری بەردەوامدا کارتێكی راكێشانی ئۆتۆماتیكی وەردەگرێت.

ئەم جۆرە ئەکاونتە ئاستێکی دیاریکراوی سوودكردن بۆ کڕیاران دابین دەکات بەپێی باڵانسی بەردەست. جۆرەها هەژماری دابینكردن هەیە، هەندێکیان دەتوانرێت بە هەموو دراوە نێودەوڵەتییە گەورەکان بکرێتەوە کە بانکەکە مامەڵەی پێوە دەکات. کڕیار لەکاتی کردنەوەی ئەم جۆرە ئەکاونتەدا کارتی راكێشانی ئۆتۆماتیكی بەدەست دەهێنێت، لەکاتێکدا ئەم ئەکاونتە ڕێگە بە کڕیاران نادات چەكی پارە بەدەستبهێنن.

ئەكاونتێكی پاشەکەوتکردنە کە بەناوی منداڵێکی خوار تەمەنی پێگەیشتن دەکرێتەوە، بە ئامانجی بەڕێوەبردنی پارەکەیی و پاشەکەوتکردنی بۆی تا دەگاتە تەمەنی پێگەیشتن. ئەم ئەکاونتە چەندین تایبەتمەندی هەیە.

جۆرێکە لە ئەكاونتەكانی پاشەکەوتکردن کە پارەی تێدا دادەنرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، پێی دەوترێت ماوەی دانان. لەم ماوەیەدا کڕیار ناتوانێت پارە رابكێشێت .بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی بانکەكە و بەزۆری لە ئەگەری پێشوەختەی راكێشانی پارە سزا دەدرێت

بەڵێ، بانکەكە ئەو جۆرە ئەکاونتانە دابین دەکات، بەڵام ئەگەر کڕیارەکە تەمەنی لە خوار ١٥ ساڵەوە بێت، پێویستە سەرپەرشتیارێک ئەکاونتەکە بکاتەوە.

پرۆسەی راكێشانەكە لە ڕێگەی سەرپەرشتیارەوە ئەنجام دەدرێت

  • • چەكی پارەكان لە حاڵەتێكی باشدا بپارێزە و لولی مەكە و زیانی پێمەگەیەنە و پارچەپارچەی مەكە بە ستاپلەر یان شتە تیژەكان.

  • • دوور بکەوەرەوە لە دانانی چەكی پارەكان لەو شوێنانەی بەر تیشکی خۆر دەكەون یان شوێنە گەرمەكان، چونکە بەم شێوەیە زیانیان بەردەكەوێت و بەهاكانیان لەدەست دەدەن، وەک دانانی چەكی پارەكان لەناو ئۆتۆمبێل و بەرکەوتنیان بە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و گەرماییەکی زۆر.

  • • دڵنیابە لەوەی کە بەهای دارایی پێویست پێش دەرکردنی چەكی پارەكە لەبەردەستدایە (چەکی بێ باڵانس بەزۆری کێشەی یاسایی بۆ خاوەنەکانیان دروست دەکات / یان ئەکاونتەکە لەلایەن بانکی میسكی ئیسلامی دادەخرێت)

ڕێنوێنی پاراستنی کڕیار

بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی بانکەکەمان بۆ پاراستنی کڕیارە خۆشەویستەكانی، ئێمە ڕێنوێنی پاراستنی بەکاربەر پەیڕەو دەکەین کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەرچووە لە هەموو مامەڵەکانمان لەگەڵ کڕیارە بەنرخەکانمان   

بەرپرسیارێتی و گرنگی خۆت دیاری بکە

  • • ڕاستگۆبە لە هەموو ئەو زانیاریانەی کە دەیدەیت بەو بانكەی مامەڵەی لەگەڵ دەكەیت.

  • • پێویستە بە وردی پێداچوونەوە بە هەموو ئەو بەڵگەنامانەدا بکەیت کە بانکەكە پێشكەشت دەکات لە کاتی بەدەستهێنانی هەر خزمەتگوزارییەک یان بەرهەمێکدا، لەگەڵ گرنگی ئاشنابوون بە هەر رسوماتێك، دراوێك، یان هەر پابەندبوونێک یان بەرپرسیارێتییەک کە لەسەر تۆ بێت.

  • • کۆپییەکی ئەم بەڵگەنامانە بپارێزە، پێش سەرهەڵدانی هەر پابەندبوونێکی دارایی یان بانکی بەرامبەر بە تۆ.

  • • ئەگەر لە هیچ کام لە مەرج و ڕێکارەکانی پەیوەست بەو خزمەتگوزارییە یان بەرهەمانە تێنەگەیشتیت کە دەتەوێت بەدەستی بهێنیت، پێویستە پرسیارەکانت پێشکەش بە کارمەندانی پەیوەندیدار بە بانكەوە بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت بڕیارەکانت لەسەر بنەمای دیدێکی ڕوون و تەواو بدەیت.

  • • پابەندبوون بە ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی سکاڵا، لەوانەش ڕێکارەکانی سکاڵا بۆ یەکەی پاراستنی کڕیار لە بانکی میسکی ئیسلامی.

  • • زانینی ئەو مەترسیانەی کە لەوانەیە لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری یان بەرهەمێکەوە سەرهەڵبدەن کە لەلایەن بانکەكەوە پێشکەش دەکرێت، لە ڕێگەی پرسیارکردن کە ئاراستەی پسپۆڕان دەکرێت سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو مەترسیانە و پێویستە لە هەر کاتێکدا کە دەتوانیت خۆت لێیان بەدوور بگرێت.
  • • پێویستە لەنێو ئەو بەرهەم و خزمەتگوزارییانەی دەخرێتە بەردەمت، گونجاوترینیان لەهڵبژێریت لەگەڵ بارودۆخ و توانا راستەقینەكانت، كە پێداویستیە راستەقینەكانت دابین دەكەن.

  • • دەستبەجێ‌ ئەو بانكە ئاگادار بكەرەوە كە مامەڵەی لەگەڵ دەكەیت، كاتێك كە زانیت هەندێك مامەڵەی بانكی لەسەر ئەكاونتەكانت روویداوە و هیچ شتێك دەربارەی نازانیت و ئاگاداری هۆكارەكانی نیت و تۆ رێگەت پێنەداوە بۆ جێبەجێكردنیان.

  • • پێویستە وریا و بە پەرۆش بیت لە پاراستنی نهێنی زانیاریە تایبەتەكانت بە مامەڵە كردنتەوە لەگەڵ بانکەكە و بۆ هیچ لایەنێکی تری ئاشکرا نەکەیت بۆ ئەوەی پارەکەت بپارێزیت.

  • • پشتبەستن بە ئامۆژگاری کارمەندە پسپۆڕەکانی بانکەکە ئەگەر رووبەڕووی هەر کێشەیەکی دارایی بویتەوە کە ڕێگریت لێبكات لە پابەندبوون بە مەرجەکانی گرێبەستەکەت لەگەڵ بانكەكە یان بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەی کە پێشکەشت دەکرێن.

  • • نوێكردنەوەی داتا کەسی و بانکیەكانی خۆت لەگەڵ بانکەكە، هەرکاتێک بانکەكە داوای لێکردیت یان هەرکاتێک گۆڕانکاری بەسەردا هات.

  • • بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی نهێنی بانکی و لە ئەگەری ئەوەی کە پێویستت بە نامەنووسین بیت لەگەڵ بانکەکەت لە ڕێگەی پۆستی ئاسایی یان ئیمەیڵەوە، پێویستە ناونیشانی پۆستی خۆت بەکاربهێنیت، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە کەسانی تر زانیاری کەسی و بانکی تۆ نەزانن ئەگەر پەنا بۆ بەکارهێنانی ناونیشانێک ببەیت کە هی تۆ نییە.

  • • لە ئەگەری ئەوەی کە پێویستت بە پێدانی مۆڵەت یان بریکارنامە بە کەسانی تر بێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەکاونتەکانت یان پارەکانت لەگەڵ بانکەكە پێویستە ئاگاداری ئەو دەسەڵات و زانیاریانە بیت کە پێیان دراوە و هەر کە ویستت ئەم بریکارانە هەڵبوەشێنیتەوە بانکەكە ئاگادار بکەیتەوە و ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر.

  • • هیچ بەڵگەنامەیەکی دارایی یان گرێبەستێک بە داتای بەتاڵ یان ناتەواو واژۆ مەکە، هەروەها پێویستە پێش واژۆکردنیان پێداچوونەوە بە هەموو ئەو بەڵگەنامانەدا بکەیت کە بانکەکە پێشكەشتی دەكات.

  • • پێویستە کۆپی بەڵگەنامەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەكە لە شوێنێکی سەلامەت و بە شێوەیەک هەڵبگیرێت كاتێك كە پێویتت پێیان بوو بە ئاسانی بەدەستیان بهێنیت.

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە