رووبەڕووبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تاکەکەسی

بانكی میسكی ئیسلامی

بانكی میسكی ئیسلامی كۆمەڵێكی هەمەجۆری خزمەتگوزاریە بانكیەكانتان پێشكەش دەكات كە لەگەڵ بنەماكانی شەریعەتی ئیسلامی گونجاوە بۆ جێبەجێكردنی پێداویستی كۆمپانیەكان.ئەم خزمەتگوزاریانە ئامانجیان دابینکردنی چارەسەری دارایی داهێنەرانە و سەلامەتە کە یارمەتی کڕیاران دەدات لە بەڕێوەبردنی پارەکانیان و گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانیان.

رووبەڕووبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تاکەکەسی

بانکی ئیسلامی میسک پابەندە بە پرەنسیپی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێکار لەخۆدەگرێت کە ئامانجیان ڕێگریکردنە لە بەکارهێنانی سیستەمی دارایی بۆ مەبەستی نایاسایی و دڵنیابوون لەوەی کە چالاکییەکانی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و یاسا ناوخۆییەکان دەگونجێت. ئێمە پابەندین بە کۆنتڕۆڵ و ستانداردە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان:

1- جێبەجێكردنی سیاسەتی كڕیارەكەت بناسە (KYC) دڵنیابەرەوە لە ناسنامەكە: پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی هەموو کڕیارەکان بە کۆکردنەوەی زانیاری پێویست وەک پاسپۆرت یان ناسنامەی نیشتمانی. هەڵسەنگاندنی بەردەوام: پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی داتاکانی کڕیار بەشێوەیەكی خولی بۆ دڵنیابوون لە وردبینی و بەردەوامبوونی پابەندبوونی بە ستانداردەکان.

2- چاودێریکردنی مامەڵە داراییەکان و دەستنیشانکردنی چالاکییە گوماناویەکان: بەکارهێنانی سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو بۆ دۆزینەوە و بەدواداچوون بۆ چالاکییە داراییە نائاساییەکان یان گوماناویەکان. ڕاپۆرتکردنی مامەڵە گوماناوییەکان: پێشکەشکردنی ڕاپۆرت بە لایانی چاودێری تایبەت لە کاتی گومانكردن لە هەر چالاکیەکی نایاسایی.

3- ڕاهێنان و هۆشیاری راهێنانی فەرمانبەران: پێشكەشكردنی خولی ڕاهێنانی ڕێکوپێک بۆ فەرمانبەران لەسەر سیاسەتەکانی سپیکردنەوەی پارە و پرَپارەكردنی تیرۆر و چۆنیەتی ناسینەوەی چالاکییە گوماناوییەکان و راپۆرتكردن لەسەری. هۆشیاری ناوخۆیی: بڵاوکردنەوەی کەرەستەی پەروەردەیی لەناو بانکەكەدا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی پابەندبوون بە یاسا و ڕێکارە پەیوەندیدارەکان.

4- هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتە چاودێرەكان پابەندبوون بە یاساکان: پابەندبوون بە هەموو یاسا و ڕێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر. هاوكاری نێودەوڵەتی: هاوکاریکردن لەگەڵ بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی تر و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوکاریکردن لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.

5- حوکمڕانی و چاودێری ناوخۆ سیاسەت و رێوشوێنی نووسراو: ئێمە سیاسەت و ڕێکاری نووسراوی ڕوونمان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر داناوە و بە بەردەوامی نوێیان دەکەینەوە. پێداچوونەوەی ناوخۆیی: جێبەجێکردنی پێداچوونەوەی ناوخۆیی خولی بۆ دڵنیابوون لە کاریگەریی ئەو ڕێکار و سیاسەتانەی کە پەیڕەو دەکرێن و بۆ ئاشکراکردنی هەر لاوازییەک یان کەموکوڕییەک.

6- تەکنەلۆژیا و سیستەمی پێشکەوتوو لە بانکی میسکی ئیسلامی: ئێمە بەرنامە و سیستەمی پێشکەوتوو بەکاردەهێنین بۆ چاودێریکردن و شیکردنەوەی مامەڵە داراییەکان و دۆزینەوەی چالاکییە نایاساییەکان. شیكردنەوەی داتاكان: تەکنیکەکانی شیکاری داتاکان جێبەجێ‌ بكە بۆ ئاشكراكردنی كارە نائاساییەکان لە مامەڵە داراییەکاندا.

7- رێكارەكانی چاودێری پێویست (Enhanced Due Diligence) تاقیكردنەوەی چڕ بۆ کڕیارە مەترسیدارەکان: جێبەجێكردنی رێكاری توند بۆ رێگرتن لەو كڕیارانەی مەترسیەكی گەورەن بەپێی چەند ستانداردێكی دیاریكراوو. بەدواداچوون بۆ چالاکییە داراییەکان: چاودێری چالاکییە داراییەکانی کڕیارە مەترسیدارەکان بە شێوەیەکی خولی و بە وردی بەڵگەیان لەسەر دەكرێت.

8- بلۆك كردن و دەستبەسەراگرتن بلۆك كردنی سەروەت و سامان: جێبەجێکردنی فەرمانی بلۆك كردنی سەروەت و سامانی گوماناوی دوای وەرگرتنی ڕێنمایی لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان. دەستبەسەراگرتنی سەروەت و سامان: هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتە دادوەرییەکان لە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو سەروەت و سامانانەی کە لە ئەنجامی چالاکییە نایاساییەکانەوە دروست دەبن.

9- ڕاپۆرتی خولی و شەفافیەت: ئێمە کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی خولی بۆ دەسەڵاتە ڕێکخەرەکان سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتەبەر و ئەو حاڵەتانەی کە دۆزراونەتەوە. ئێمە پابەندین بە شەفافیەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران و دەسەڵاتە ڕێکخراوەییەکان بۆ دڵنیابوون لە متمانە و راستگۆیی.

10- سیاسەتی نا لێبوردەیی: جێبەجێکردنی سیاسەتێکی توند رێگە نەدان بە هەر پێشێلکارییەک لە یاساکانی رووبەڕووبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەمێكردن لەکاتی پێویستدا.

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە