کڕیار و هاوبەشە خۆشەویستەكان،
سڵاو و رەحمەت و بەرەكەتی خواتان لێبێت
هەر لە دامەزراندنی بانكی میسكی ئیسلامی، چاومان خستوەتەسەر بەدیهێنانی جیاوازی لەهەموو رووەكانی خزمەتگوزاریەكانمان، بەرژەوەندی كڕیارانمان لەپێش هەموو شتێكەوە داناوە.ئێمە دڵنیایین بە تەواوەتی كە سەركەوتنمان بە شێوەیەكی پیتەو پەیوەندی بە رەزامەندی و متمانەی ئێوەوە هەیە، لەبەر ئەوە بەردەوام هەوڵدەدەین پەرە بە خزمەتگوزاری و بەرهەمەكانمان بدەین بۆ جێبەجێكردنی داواكاریە دارایەكانتان و هێنانەدی داخوازیەكانتان
عێراقی مەزن و جیهانی دارایی ئەمڕۆ، گۆڕانکاری خێرا و زیادبوونی ئاستەنگەکانن بەخۆیەوە دەبینێت و ئێمە لە بانکی ئیسلامی میسک باوەڕمان بە گرنگی داهێنان و گونجاندن لەگەڵ ئەم گۆڕانکاریانە هەیە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی باشترین چارەسەری دارایی.ئێمە بە جیدی کاردەکەین بۆ پتوكردنی تواناکانمان و بەدەستهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییە سەلامەت و ئاسانەکان کە لەگەڵ پێشبینیەكانتاندا بگونجێت.ئێمە تێدەكۆشین بۆ بەدیهێنانی بنەماکانی گشتگیری دارایی و فراوانکردنی بە بانكیكردن لە سەرانسەری وڵاتی ئازیزمان بۆ بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام.
هەروەها دڵنیاتان دەکەینەوە لە پابەندبوونی توندمان بە بنەماکانی شەفافیەت و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، بە پەسەندکردنی بەرزترین ستانداردی نێودەوڵەتی و ڕێکاری توندی چاودێری.ئاسایشی پارەکەت و تایبەتمەندیەكانتان یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی ئێمە و ماندوو نەناسانە کاردەکەین بۆ زامنكردنی ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ ئێوە.
لە كۆتاییدا، ئەمەوێت ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ هەمووتان بخەمەڕوو بەرامبەر پاڵپشتیكردنی بەردەوامتان، هەروەها دەمەوێت بە ناوی بەڕێزانی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكەكەوە، سوپاسی بێپایانم پێشكەشی هاوپیشەكانم بكەم لە ئەندامانی كارگێڕی جێبەجێكار و هەموو فەرمانبەرانی بانكەكە بكەم بەهەموو ئاستە كارگێڕیەكانیانەوە، بۆ هەوڵی جیاوازیان بۆ جێبەجێكردنی دیدگای بەرفراوانی بانكەكە.بەڵێنتان پێدەدەین بەردەوام بین لە هەوڵەكانمان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاریەكانمان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانمان لەگەڵ ئێوە لەسەر بنەمای متمانە و رێزگرتن.
خودا پاداشتتان بداتەوە و بەرەکەت بەرەكەت بخاتە ژیانتان و كارەكانتانەوە
سڵاو و رەحمەت و بەرەكەتی خواتان لێبێت
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكی میسكی ئیسلامی
بانكی میسكی ئیسلامی كۆمەڵێكی هەمەجۆری خزمەتگوزاریە بانكیەكانتان پێشكەش دەكات كە لەگەڵ بنەماكانی شەریعەتی ئیسلامی