گووتارەكانی گەرەنتی

بانكی میسكی ئیسلامی

بانكی میسكی ئیسلامی كۆمەڵێكی هەمەجۆری خزمەتگوزاریە بانكیەكانتان پێشكەش دەكات كە لەگەڵ بنەماكانی شەریعەتی ئیسلامی گونجاوە بۆ جێبەجێكردنی پێداویستی كۆمپانیەكان.ئەم خزمەتگوزاریانە ئامانجیان دابینکردنی چارەسەری دارایی داهێنەرانە و سەلامەتە کە یارمەتی کڕیاران دەدات لە بەڕێوەبردنی پارەکانیان و گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانیان.

گووتارەكانی گەرەنتی

ئامرازە داراییە گرنگەکان کە بەشدارن لە ئاسانکاری بازرگانی و دەستەبەرکردنی پابەندبوونەکانی نێوان لایەنە جیاوازەکان لەگەڵ پابەندبوون بە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی. لێرەدا وەردەكاریە سەرەكیەكانی پەیوەست بەم گووتارانە دەخەینەڕوو:

1- داواکاری کڕیار: کۆمپانیا داواکاری پێشکەش بە بانکەکەمان دەکات بۆ وەرگرتنی گووتاری گەرەنتی، کە جۆر و بڕە پارە و مەبەستی نامەکەشی تێدایە.

2- دیراسەی داواکارییەکە: بانکەکەمان دیۆاسەی داواکارییەکە دەکات، تەركیز دەخاتە سەر لایەنە شەرعی و داراییەکان، وەک توانای کۆمپانیاکە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەپێی شەریعەتی ئیسلامی.

3- دەرکردنی گووتارەكە: بانکی میسکی ئیسلامی بە بەکارهێنانی شێوەیەكی شەرعی قبوڵکراو، وەک كەفالەت یان گەرەنتی ئیسلامی گووتاری گەرەنتی دەردەکات و کۆپییەکی دەداتە سودمەند (لایەنی بەرامبەری ڕێککەوتنەکە).

جۆرەکانی گووتاری گەرەنتی لە بانکی میسکی ئیسلامی

گووتاری گەرەنتی سەرەتایی (كەفالەتی سەرەتایی)

دڵنیای دەدات لە جددی کۆمپانیاكە لە پێشکەشکردنی پێدان لە تەندەر و زیادکردنەکاندا

گووتاری گەرەنتی كۆتایی (كەفالەی جێبەجێکردن):

گەرەنتی كۆمپانیاكە دەكات بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی یان ئەو پڕۆژەیەی لەسەری رێكەوتوون

گووتاری گەرەنتی بۆ پێدانی پارەی پێشوەختە:

گەرەنتی گەڕانەوەی پارەی پێشوەختە دەکات ئەگەر کۆمپانیاكە کارەکە بەو شێوەیەی کە لەسەری ڕێککەوتوون ئەنجام نەدات

گووتاری گەرەنتی کار:

دڵنیایی دەدات لە پێدانی شایستەی کرێکاران لە پڕۆژە گەورەکاندا

تایبەتمەندیەکانی گووتارەكانی گەرەنتی لە بانکە ئیسلامییەکان

پابەندبوون بە شەریعەتی ئیسلامی:
دڵنیای دەدات لەوەی مامەڵەکان لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتدا دەگونجێت، ئەمەش متمانە لە نێوان کڕیاران و بانکەكەدا پتەو دەكات

پاراستن لە مەترسییەکان:
پاراستن بۆ سودمەند دابین دەکات لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی کڕیار

پاڵپشتیكردن لە پڕۆژە و كارەكان:
یارمەتی ئاسانکاری جێبەجێکردنی پڕۆژە گەورەکان دەدات و دڵنیای دەدات لە بەڕێوەچوونی كارە بازرگانیەكان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک

میکانیزمی دەرچوون

1- داوای گووتارەكانی گەرەنتی بکە: کۆمپانیاکە داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە بانکەکە دەکات

2- هەڵسەنگاندنی بانكەكە: بانكەكە لە رووی شەرعی و داراییەوە هەڵسەنگاندن بۆ داواكە دەكات

3- ئەنجامدانی گرێبەست: گرێبەستێك ئیمزا دەكرێت ووردەكاری گەرەنتی و مەرجەكان رووندەكاتەوە

4- دەرکردنی گووتارەكە: گووتاری گەرەنتی دەردەكرێت و رادەستی سودمەند دەكرێت

مەرجە گشتیەكان بۆ گووتاری گەرەنتی

1- بڕی گەرەنتی: ئەو بڕە دیاری دەکات کە بانكەكە پابەندە بیدات

2- ماوەی گەرەنتی: ماوەی کاتی گەرەنتیەكە دیاری دەکات

3- مەرجەکانی کشانەوە: ئەو بارودۆخە ڕوون دەکاتەوە کە سودمەند دەتوانێت بڕە پارەی گەرەنتیکراو وەربگرێتەوە

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە