گەنجینەی و وەبەرهێنان

بانكی میسكی ئیسلامی

بانكی میسكی ئیسلامی كۆمەڵێكی هەمەجۆری خزمەتگوزاریە بانكیەكانتان پێشكەش دەكات كە لەگەڵ بنەماكانی شەریعەتی ئیسلامی گونجاوە بۆ جێبەجێكردنی پێداویستی كۆمپانیەكان.ئەم خزمەتگوزاریانە ئامانجیان دابینکردنی چارەسەری دارایی داهێنەرانە و سەلامەتە کە یارمەتی کڕیاران دەدات لە بەڕێوەبردنی پارەکانیان و گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانیان.

پڕۆژەكانی گەنجینە ئەم بوارانە دەگرێتەوە

فەرمانگەی گەنجینەی و وەبەرهێنان خزمەتگوزاری دارایی داهێنەرانە پێشکەش بە کڕیاران دەکات کە لەگەڵ بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامیدا گونجاوە، لە ڕێگەی بەشی گەنجینەیەوە بەرهەمەكان پێشكەش دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستی کڕیاران بە پێی ئەو مەرج و خاڵانەی کە لەلایەن دەستەی چاودێری شەرعی بانکەكەوە پەسەند کراوە.

مصرف مسك الاسلامي

بازاڕەكانی پارە و چەكی پارە:

گرنگی بازاڕە داراییە ئیسلامییەکان لە پابەندبوونی تەواویان بە بڕگە و بەهاکانی شەریعەتی ئیسلامی پەیوەست بە مامەڵەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.بۆیە لە دەرکردنی پشک و چەكی پارەدا، پابەندبوونێکی بەهێز هەیە بە یاساکانی ڕێکخستنی گرێبەستە شەرعیەكان کە مامەڵەکانیان لەسەر بنیات نراوە بە شێوەیەکی قبوڵکراوی فرۆشتن.تیمەکە بەردەوام كار لەسەر پتەوكردنی كۆمەڵێك لە چارەسەركانی دەكات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی كڕیاران كە زۆر ئالًۆزن، سەبارەت بە وەبەرهێنان و نەختینە و بەڕێوەبردنی مەترسیەكان.

ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی

ئێمە ڕۆژانە نرخی دراوی بیانی بۆ یەکە بازرگانییەکان و بەشەکان دەخەینەڕوو، کە دەگوازرێتەوە بۆ لقەکان و دواتر بۆ کڕیارەکانیان.نرخی دراوی بیانی پێش دەستپێکردنی کارەکان دابین دەکرێت بە مەبەستی یارمەتیدانی یەکە بازرگانییە جیاوازەکان و بەشە جیاوازەکان بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکانیان بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق.

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە