حەوكەمەی

حەوكەمەی بانکی میسکى ئیسلامی

حەوكەمەی بانکی بە پایەیەکی بنەڕەتی دادەنرێت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و شەفافیەتی دامەزراوە داراییەکان. لە بانکی میسکى ئیسلامی پشت بە سیستەمێکی حەوكەمەی تۆکمە دەبەستین کە لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی شەفافیەت و بەرپرسیارێتی و لێپرسینەوە و بێگەردی بێت و لەگەڵ بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامیدا بگونجێت. ئامانجی حوکمڕانیمان بەرزکردنەوەی متمانەیە لە نێوان بانکەکە و هاوکارەکانی و خاوەن پشکەکانی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئامانجە سەرەکییەکانی حەوكەمەی بانکی لە بانکی میسکى ئیسلامی

دڵنیابوون لە پابەندبوون بە شەریعەتی ئیسلامیەوە

دڵنیابوون لەوەی کە هەموو چالاکییە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکان پابەندن بە بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامیەوە، ئەمەش لە ڕێگەی دەستەیەکی سەربەخۆی چاودێری شەرعیەوە ئەنجام دەدرێت کە سەرپەرشتی کار و مامەڵە داراییەکان دەکات.

پتەوكردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە

پتەوكردنی بنەمای شەفافیەت لە هەموو کار و ڕێکارە دارایی و کارگێڕییەکان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دارایی ورد و متمانەپێکراو کە ڕەنگدانەوەی ئەدای دارایی ڕاستەقینەی بانکەكەیە.

بەڕێوەبردنی مەترسی

پەرەپێدان و جێبەجێکردنی سیاسەتی کاریگەری بەڕێوەبردنی مەترسی، لەوانەش مەترسییە دارایی و کارپێکردن و شەرعیەكان، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و سەقامگیری بازرگانی.

پاراستنی مافی خاوەن پشکەکان

دەستەبەرکردنی مافی خاوەن پشکەکان بە دابینکردنی کەناڵی پەیوەندی کراوە و ڕوون و پێدانی زانیاری پێویست بۆ گرتنەبەری چەند بڕیارێكی دروست.

بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی

: پابەندبوون بە بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە کۆمەڵگا لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان و بەشداریکردن لە گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.

پێکهاتەکانی حەوكەمەی بانکی لە بانکی میسکى ئیسلامی

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

پێکدێت لە ئەندامانی خاوەن ئەزموونی هەمەچەشن لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی و شەریعەت و بەرپرسیارە لە دانانی ستراتیژی و سیاسەتی گشتی بۆ بانكەكە و سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنیان.

لیژنە تایبەتمەندەکان:

لیژنەی شەرعی: پێداچوونەوە بە مامەڵە و چالاکییە داراییەکان دەکات بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە بڕگەکانی شەریعەتی ئیسلامیەوە.

لیژنەی وردبینی ناوخۆیی: چاودێری پابەندبوون بە سیاسەت و ڕێکارەکان دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای دارایی و کارگێڕی دەکات.

لیژنەی مەترسی: بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی مەترسییە ئەگەرییەکان و پەرەپێدانی ستراتیژییەکان بۆ کەمکردنەوەیان.

بەڕێوەبەرایەتی باڵا:

ئەو سیاسەت و ستراتیژیانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتییەوە دانراون جێبەجێ دەکات و تیمی تایبەتمەند لە بوارە جیاوازەکاندا لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنێكی کاریگەر و بەردەوام.

وردبینی ناوخۆیی و دەرەکی:

دڵنیابوون لە بوونی سیستەمێکی وردبینی ناوخۆیی سەربەخۆ بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە کار و ڕێکارە داراییەکان و هاوکاریکردن لەگەڵ وردبینیکەرانی دەرەکی بۆ گەرەنتیكردنی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی دارایی شەفاف و ورد.

ئاشکراکردن و شەفافیەت:

پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی خولی و ورد بۆ بەشداربوان و ڕای گشتی لەسەر ئەدای دارایی و کارگێڕی بانکەکە، بە شێوەیەک کە ئاستی شەفافیەت و لێپرسینەوە بەرز بکاتەوە.

سیاسەتەکانی حەوكەمەی بانکی

سیاسەتی بەركەوتەی بەرژەوەندی:

دانانی میکانیزمی ڕوون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەركەوتە بەرژەوەندییە چاوەڕوانكاروەكان، بۆ دڵنیابوون لە بڕیاردانی دادپەروەرانە و سەربەخۆ.

سیاسەتی پاداشت و هاندان:

پەرەپێدانی سیستەمی پاداشت و هاندان کە پەیوەستە بە ئەدای ڕاستەقینەی بانکی و ئامانجە ستراتیژییەکان، بۆ گەرەنتیكردنی هاندانی كارمەندان و بە دیهێنانی ئامانجەكانی بانكەكە.

سیاسەتی بەردەوامیی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی:

پەسەندكردنی چەند دەستپێشخەریەك کە بەشدارن لە گەشەپێدانی بەردەوام و بەشداریکردنی کۆمەڵگا، بەم شێوەیە ناوبانگی بانکەكە و ڕۆڵی ئەرێنی بانكەكە لە کۆمەڵگادا بەرز دەکاتەوە.

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە