بەخێربێن بۆ بەشی هۆشیاری بانکی لە ماڵپەڕەکەمان. لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین زانیاری و ئامۆژگاری پێشکەش بکەین کە یارمەتیت دەدات لە بنەماکانی کارەکانی بانکی تێبگەیت و پارەکەت بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەببەیت.
ئەكاونتی بەردەوام ئەکاونتێکی بێ قازانج نەویستە، ئەم جۆرە ئەکاونتە لە دراوە سەرەكیەكاندا دەکرێتەوە کە لە عێراقدا بەردەستە، لەگەڵ ئەگەری دەرکردنی دەفتەری چەکی پارە. ئەم ئەکاونتە بە نەرمی و ئاسانی ئەنجامی دانان و راكێشانی پارە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەناسرێتەوە، جگە لە ئەنجامی راكێشانی ئاشكرا، هەروەها کڕیار لە کاتی کردنەوەی ئەژمێری بەردەوامدا کارتێكی راكێشانی ئۆتۆماتیكی وەردەگرێت.
ئەم جۆرە ئەکاونتە ئاستێکی دیاریکراوی سوودكردن بۆ کڕیاران دابین دەکات بەپێی باڵانسی بەردەست. جۆرەها هەژماری دابینكردن هەیە، هەندێکیان دەتوانرێت بە هەموو دراوە نێودەوڵەتییە گەورەکان بکرێتەوە کە بانکەکە مامەڵەی پێوە دەکات. کڕیار لەکاتی کردنەوەی ئەم جۆرە ئەکاونتەدا کارتی راكێشانی ئۆتۆماتیكی بەدەست دەهێنێت، لەکاتێکدا ئەم ئەکاونتە ڕێگە بە کڕیاران نادات چەكی پارە بەدەستبهێنن.
ئەكاونتێكی پاشەکەوتکردنە کە بەناوی منداڵێکی خوار تەمەنی پێگەیشتن دەکرێتەوە، بە ئامانجی بەڕێوەبردنی پارەکەیی و پاشەکەوتکردنی بۆی تا دەگاتە تەمەنی پێگەیشتن. ئەم ئەکاونتە چەندین تایبەتمەندی هەیە.
جۆرێکە لە ئەكاونتەكانی پاشەکەوتکردن کە پارەی تێدا دادەنرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، پێی دەوترێت ماوەی دانان. لەم ماوەیەدا کڕیار ناتوانێت پارە رابكێشێت .بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی بانکەكە و بەزۆری لە ئەگەری پێشوەختەی راكێشانی پارە سزا دەدرێت
بەڵێ، بانکەكە ئەو جۆرە ئەکاونتانە دابین دەکات، بەڵام ئەگەر کڕیارەکە تەمەنی لە خوار ١٥ ساڵەوە بێت، پێویستە سەرپەرشتیارێک ئەکاونتەکە بکاتەوە.
پرۆسەی راكێشانەكە لە ڕێگەی سەرپەرشتیارەوە ئەنجام دەدرێت
بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی بانکەکەمان بۆ پاراستنی کڕیارە خۆشەویستەكانی، ئێمە ڕێنوێنی پاراستنی بەکاربەر پەیڕەو دەکەین کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە دەرچووە لە هەموو مامەڵەکانمان لەگەڵ کڕیارە بەنرخەکانمان
بانكی میسكی ئیسلامی كۆمەڵێكی هەمەجۆری خزمەتگوزاریە بانكیەكانتان پێشكەش دەكات كە لەگەڵ بنەماكانی شەریعەتی ئیسلامی