مێژووی بانكەكە

مێژووی بانكەكە

بانكی ميسك ساڵی 2023 وەك بانكێكی ئیسلامی پێشەنگ لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانی بانكی ئیسلامی لە بەغداد دامەزراوە، بانكەكەمان خزمەتگوزاری بانكی هەمەجۆر پێشكەش دەكات و تایبەتمەندە بە ئاسانكاریكردن و كوالێتی بەرز و گونجانی لەگەڵ بڕگەكانی شەریعەتی ئیسلامی.بانکەکەمان بە هەڵگری میراتێکی دوور و درێژی ئەزموونەوە دامەزراوە، کە لە نەوەكانەوە درێژەی هەبووە، لە ڕێگەی گروپە بازرگانییە گەورەکانەوە.

وەبەرهێنانەکانی پڕۆژەی نێودەوڵەتی IVI، وەبەرهێنانەكانی هەمەجۆرن و بوارەكانی پاڵپشتی دارایی و بازرگانی بەش بەش و خانووبەر و ووزە و نەوت و هتد دەگرێتەوە، ئەمەش وایکرد ببێتە یەکێک لە خاوەنکارە پێشەنگەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

ئێمە لە میسک، پابەندین بە بەشداریکردن لە باشترکردنی ئەو کۆمەڵگایانەی کە خزمەتیان دەکەین و پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و پتەوكردنی گەشەی ئابووری وهێنانەدی بەها و خۆشگوزەرانی بۆ کڕیارەکانمان، ئێمە ئاواتەخوازین هاوبەشێکی متمانەپێکراو بین لە گەشتی سەرکەوتندا لەلایەن کڕیارەکانمانەوە و هاندەرێك بێت بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی لە پیشەسازی دارایی ئیسلامیدا

هەموو مافی چاپکردن @2024 بۆ بانکی ئیسلامی میسک پارێزراوە